ئێران بەندکراوێکی کوردی لەسێدارە دا

ئێران بەندکراوێکی کوردی لەسێدارە دا

 

پەیاما کورد ـ حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە جێبەجێ کرا.

 

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٢/٧/٢٠١٨، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

 

 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە، بابەک بلووغی ڕاگەیەندراوە.

 

ئەو لاوە کە خەڵکی خۆی بووە ساڵی ٢٧١٥ی کوردی واتە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بابەک لە سێ ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی شاری خۆی ڕاگیرابوو.

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە