ئێران/ لاوێکی کورد لەسێدارە درا

ئێران/ لاوێکی کورد لەسێدارە درا

پەیامی کورد … ئێران/ لاوێکی کورد لەسێدارە درا

 

حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی برووجێرد لە پارێزگای لورستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

 

بە پێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی برووجێرد بە ناوی “حوسێن مەولوودی” لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

 

حوسێن مەولوودی بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە خزمەکانی خۆی لەسەر کێشەی ئابووری دەستبەسە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

 

ناوبراو دوای ئەوەی نەیتوانیوە بڕی پارەی دیە کە ٨٠٠ میلیۆن تمەن بووە بۆ بنەماڵەی بنەماڵەی کوژراەکەۆ دابین بکات، حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کرا.

 

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا لانیکەم حوکمی سێدارەی ٤ هاووڵاتی خەڵکی بروجێرد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە