پەیامی کورد ... ئێران / لە شەش مانگدا ٣٤ هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧٢٠ (٢١ی مارس هەتا ٢١ی سێپتامبر)، حوکمی سێدارەی لانیکەم ٣٤ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران و کوردستان جێبەجێ کراوە.
چوار کەس لەو کەسانەی کە لەو ماوەیەدا لەسێدارە دراون بە ناوەکانی مستەفا سەلیمی، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، دیاکۆ ڕەسووڵزادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا بەندکراوی سیاسی بوون.
هەروەها، دوو کەسیان بە ناوەکانی ئەمیر محەمەدپوور خەڵکی بۆکان و شایان سەعیدپوور خەڵکی سەقز لەکاتی ئەنجامی تاوان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
لە کۆی ئەو ٣٤ کەسەی کە لەسێدارە دراون ٤ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٢ کەسیان بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و ٢٨ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە پارێزگاکانی سنە و ئورمیە هەر کامەیان ١٢ هاووڵاتی، لەپارێزگای لوڕستان ٥ هاووڵاتی و لە پارێزگای کرماشان ٤ هاووڵاتی و لە پارێزگای گیلان هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە دراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە