مەسعود بارزانی ، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی پێداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی کە سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان دروستده‌كات و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات “سیاسه‌تی ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو " له‌گه‌ڵدا به‌كار ده‌هێنێت”.
به‌بڕیاری ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌روه‌ت و ماڵ و سامانی چه‌ندین به‌رپرسی سه‌ربازی کە سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان پێكده‌هێنرێت و له‌وباره‌شه‌وه له‌ئێستادا لیژنه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
ئه‌گه‌رچی لیژنه‌كه كاروباره‌كانی به‌سستی به‌رێوه‌ده‌بات”به‌ڵام جێگای دڵخۆشییه كه به‌م هه‌نگاوه هه‌ڵساون له‌پێناو بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌ناو سلكی سه‌ربازی هه‌رێم ”.
بە پێی زانیارییەکان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه كه‌وتوون، له‌سه‌رو ماڵ و سامانه‌كه‌یان ده‌كۆڵرێته‌وه‌و چه‌ندین كه‌سی ناوداریشی تیادایه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ئەم زانیارییانە له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌م كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییانه ده‌ستیپێكردووه كه‌سێكیش له پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه چونكە لە ئێشتادا لێكۆلینەوە بەردەوامە.
1- لیوا به‌ختیار بابان بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ- سه‌رپه‌رشتیاری لیوای پاراستنی نه‌وت و غاز
2- ئه‌حمه‌د كۆیی ئامر لیوای زێره‌ڤانی
3- دیاری ئه‌حمه‌د عه‌زیز ناسراو به عه‌قید دیاری لێپرسراوی “بنبڕكردنی ته‌جاوزات” له‌ئێستادا دورخراوه‌ته‌وه.
4- لیوا غازی
5- لیوا فایه‌ق چوچانی
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه‌نیوز، چه‌ندین كه‌سی تر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمەرگە ڕووبه‌روی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە