پەیامی کورد ... ئێران سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ئەلحەوازی لە تورکیا ڕفاندووە
بزوتنەوەی رزگاریخوازی ئەحواز کە گروپێکی بەرهەڵستکاری حکومەتی ئێرانە و تایبەتە بە عەرەبەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە سەرکردەی پێشووی بزوتنەوەکەیان لە تورکیا لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە رفێنراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بزوتنەوەی رزگاریخوازی ئەحواز، ئێران لە رێگەی وڵاتێکی سێیەمەوە حەبیب فەرەجوڵا چەعب ناسراو بە حەبیب ئەسیوەد، سەرکردەی پێشووی بزوتنەوەکەیانی پەلکێشی تورکیا کردووە و لەوێ رفاندویەتی.
لەوبارەیەوە، کەناڵی عەرەبییەی سعودی بڵاویکردەوە، هەندێک پێیانوایە مەبەست لە وڵاتی سێیەم قەتەرە و هەندێکیش باس لەوەدەکەن تورکیا لە بەرامبەر رادەستکردنەوەی دوو سەرکردەی پەکەکە ئەو سەرکردە بەرهەڵستکارەی عەرەبەکانی ئێرانی رادەستی تاران کردووەتەوە.
هاوکات، تائێستا بەرپرسانی ئێران لە بارەی تۆمەتی رفاندنی ئەو سەرکردە عەرەبەوە هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە.
بزوتنەوەی رزگاریخوازی عەرەبی ئەحواز کە بە جوڵانەوەی نیزالیش ناسراوە، لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە چالاکییەکانی دەستپێکردووە و ئامانجی جیاکردنەوەی پارێزگای خوزستانی عەرەبنشینە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە