پارەی گەنمی جوتیارانی مەخمور دابەشدەکرێت

پارەی گەنمی جوتیارانی مەخمور دابەشدەکرێت

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی بازرگانی، سبەینێ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستدەکات ب دابەشکردنی پارەی گەنمی ساڵی رابردووی جوتیارانی مەخمور.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی بازرگانی  حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کە بڕیارە لە سبەینێ (١٥)ی ئایارەوە دەستبکرێت بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ساڵی (٢٠١٧)ی جوتیارانی مەخمور کە بڕی (٢٥) ملیار و (٦٠٠) ملیۆن دینارە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ئاشکراشیکرد، کە پارەکە لە بانکی نوور لە کەرکوک دابەش دەکرێت و داوای لە جوتیارانی مەخمور کرد بۆ وەرگرتنی پارەکانیان سەردانی ئەو بانکە بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە