چارەنووسی باوک و کچێکی دەستبەسەر کراوی کورد لە تاران نادیارە

چارەنووسی باوک و کچێکی دەستبەسەر کراوی کورد لە تاران نادیارە

پەیامی کورد ... چارەنووسی باوک و کچێکی دەستبەسەر کراوی کورد لە تاران نادیارە

 

چارەنووسی لوقمان پیرزخزرانیان و کچەکەی بە ناوی ندا  کە خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتن مانگێک دوای دەستبەسەر کرانیان لە تاران نادیارە.

 

سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی لوقمان پیرخزریان و کچەکەی بە ناوی ندا پیرخزریان، ئەوان هێشتا لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراون.

 

ندا پیرخزرانیان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ بەندی گشتیی بەندیخانە، بەڵام هێشتا چارەنووسی باوکی نادیارە.

 

ڕۆژی سێشەممە ٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لوقمان پیرخزریان و کچەکەیان دەستبەسەر کرد و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو کە پەیکەرساز و بەندکراوی سیاسی پێشووش بووە، ئەویش دەستبەسەر کراوە.

 

هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەندیشە سەدری، شەبنەم ئاشوووری، ئارەش جەوهەری و ئەیلوار قولیوەند دەستبەسەر کران.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە