بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی داعش لەباشووری کەرکوک، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا، ئەمەیش سێیەم هاووڵاتییە لەم دوو رۆژەدا بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەکانی داعش گیان لەدەستبدات.
ئەمڕۆ (٢)ی ئایار، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەگوندی کوبەیبەی ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا، گەنجێکی تەمەن (٢١) ساڵ بەناوی (تەڵال غازی) گیانی لەدەستدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە دوێنێ (١)ی ئایار، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی دیکە لەگوندی عەتشانەی سنوری مەلا عەبدوڵڵا، دوو هاووڵاتی کە جوتیاربوون گیانیان لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە