پەیامی کورد ... کەرکووک / تەقاندنەوەی دوو بیری نەوت لەلایەن داعشەوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك، ئهمڕۆ ئاشكرای كرد، كه تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك دوو بیرە نەوتیان تەقاندەوە.
رائید عامر نووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك، ڕایگەیاندووە کە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9/12/2020، تیرۆریستانی داعش لە رێگەی چاندنی بۆمبەوە لە باشووری كەركووك، هەردووبیری ژمارە 33 و 44 ی كیڵگەی نەوتی خەبازەیان تەقاندووەتەوە ."
ئهوهشی ئاشكرا كرد، ئەو كردەوە تیرۆریستییه لەرێگەی چاندنی بۆمبەوە بووە و كوژراو و برینداری لێ نەكەوتووەتەوە، دوای ئهنجامدانی ئهو كاره تیرۆریستییه، هەڵاتوون و ناوچەكەیان بەجێ هێشتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە