کرێکارێک لە شاری پاوه بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا

کرێکارێک لە شاری پاوه بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد ... کرێکارێک لە شاری پاوه بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا

یەکێک لە کرێکارانی گەنجی ئیدارەی کارەبای پاوە لە کاتی کار بە هۆی تەزووی کارەبا و گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢، کرێکارێکی ئیدارەی کارەبای شاری پاوە بە ناوی مەهدی حوسێنی تەمەن ٣٠ ساڵ لە کاتی کار بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

ئەم ڕووداو لە شوێنێک بە ناوی «تەپەی کۆڵە» ی شاری پاوە ڕووی داوە و کرێکارێکی دیکەش بە ناوی عیزەت مەنووچێهری بریندار و گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی ئەم شارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی حوسێنی خەڵکی گوندی نویلی شاری جوانڕۆ، خێزاندار و باوکی منداڵێکی چوار ساڵان بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە