پەیامی کورد... چارەسەری چەوری خوێن چییە ؟؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چەوری خوێن بریتیه له خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه هه‌یه، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.
گرنگیدانی تایبه‌ت به سه‌وزه (وه‌كو خه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) و میوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێ‌و و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نیه‌كان زۆر به‌سووده بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه چه‌وری خوێن زیاددەكا).
بۆ نانی بەیانیان وا باشە دوورکەویتەوە لە خواردنی سەر توێژی ماست و قەیماغ و کەرە و پەنیری زۆر چەور.
وا باشه نه‌خۆشه‌كه زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه له خواردنی سوره‌وەكراو و له‌فه‌و پیتزا.
بۆ گۆشتیش پێویسته زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.
بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت هەفتەی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یەک سەعات وەرزشێکی مام ناوەند – قورس بکات.
ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه كه‌سه‌كه ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
د. داهات حەوێزی
پسپۆڕی هەناوی‌و دڵ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە