پەیامی کورد... ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق درێژ کرایەوە
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو یەکێک لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنەکە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان داعش بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەڕێوەچووە و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێکراون و جەخت لە هەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزاری ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی کارەکانی ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەربڕی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە