پارێزگای هەولێر ... ئامادەکارییەکانی جەژنی نەورۆز لە هەولێر کراون

پارێزگای هەولێر  ...  ئامادەکارییەکانی جەژنی نەورۆز لە هەولێر کراون

پەیامی کورد  ...   بڕیارە سبەی لە ھەولێر لە دوو شوێن ئاگری نەورۆز بكرێتەوە و بەرپرسانی حیزبی و حكوومی و نوێنەرانی وڵاتانیش، بۆ مەراسیمی ئاگركردنەوەكە بانگھێشت كراون.

ھەمزە حامید بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ، ڕایگەیاند: "بڕیارە سبەی ٢٠ی ئادار سەعات چواری ئێوارە لە پاركی شانەدەر و سەر قەڵای ھەولێر، ئاگری نەورۆز بكرێتەوە، لە ھەولێریش تەنیا لەو دوو شوێنە ئاگر دەكرێتەوە".

حامید گوتیشی، ئاھەنگی فەرمی ئاگركردنەوەی نەورۆز لە پاركی شانەدەر دەبێت و لەوێ خەڵك زیاتر بەشداری تێدا دەكەن و ساڵانەش ھەر بەو شێوەیە بووە.

بە ووتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر، بەرپرسانی حیزبی و حكوومی و نوێنەرانی وڵاتان بانگھێشت كراون بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاگركردنەوەی جەژنی نەورۆزدا بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك كراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە