پارێزگاری دهۆك: پاساوەكانی ئێران بۆ هێرشە مووشەكییەكانی هیچ بنەمایەكیان نییە

پارێزگاری دهۆك: پاساوەكانی ئێران بۆ هێرشە مووشەكییەكانی هیچ بنەمایەكیان نییە

پەیامی کورد... پارێزگاری دهۆك: پاساوەكانی ئێران بۆ هێرشە مووشەكییەكانی هیچ بنەمایەكیان نییە


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی 1ی 2024 لە شاری دهۆك، بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە چین و توێژەكانی شارەكە، لەنێو سەنتەری پارێزگای دهۆك، خۆپیشاندانێك بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر بەڕێوە چوو."

لە میانەی خۆپشاندانەكەدا، لە وتەیەكدا دكتۆر عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك گوتی: ”هەرێمی کوردستان هەرگیز نەبووە و نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هیچ وڵاتێک.“

گوتیشی: ”ئەو هێرشە تیرۆرستی و ترسنۆكانەی سوپای پاسدارانی ئێران بێ پاساو و ناڕەوایە، كە دەیكاتە سەر هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی كوردستان.“

پارێزگاری دهۆك جەختیشی كردەوە: ”ئێمە وەكوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕامانگەیاندووە، كە خەڵكی هەرێمی كوردستان گەلێكی ئاشتیخوازین و سەقامگیریمان دەوێت و نابینە هۆكار بۆ ناسەقامگیریی ناوچەكە، دەمانەوێت بە ئاشتی و ئازادی و بێ كێشە لەسەر خاكی خۆمان بژین، وەك چۆن هەزاران ساڵە باب و باپیرانمان لەسەری ژیاون.“

پارێزگاری دهۆك لە وتەكەیدا ئاماژەی بەوەش كرد: ”دەمانەوێت لەگەڵ دراوسێكانمان بە خۆشی بژین و دەستی ئاشتی بۆ هەمووان درێژ دەكەین، ئەمەش بەو مانایە نایەت، كە ئێمە میللەتێكی لاوازین، بەڵام هەرگیز خۆشمان بۆ كەس بەدەستەوە نادەین.“

سەبارەت بە پاساوەكانی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشەكانی بۆ سەر شاری هەولێر، پارێزگاری دهۆك گوتیشی: ”پاساوەكانی ئێران بۆ هێرشە مووشەكییەكانی بۆ سەر هەولێر هیچ بنەمایەكیان نییە، بەڵكوو بیانوویەكانیان بێ مانان، كە دەڵێن بارەگای ئیسرائیلمان كردووەتە ئامانج، چونكە بارەگای مۆسادی ئیسرائیل دیارە لەكوێیە.“

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە