پەیامی کورد ... پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی تورکیا کرا
زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا فرسەت سۆفی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ڕەوانەی تورکیا کراوە و خراوەتە ژێر چاودیڕی پزیشکییەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕابردوو نوسینگەی پاریزگاری هەولێر ئاشکرایکرد فرسەت سۆفی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە و دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە