پەیامی کورد ... پارێزگاری هەولێر بە نیسبەت پابەندنەبوون بە بڕیارێکی تایبەت بە نرخی خزمەتگوزاری هوشداری دەدات
پارێزگاری هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو كۆمپانیایانەی كە پابەندنی ئەو نرخە نوێیانە نابن كە بۆ خزمەتگوزاری لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبون دیاریكراون.
لیژنەی بەدواداچون و دانانی نرخی خزمەتگوزاری پڕۆژەكانی نیشتەجێبون لە پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە ١٧ی ئاب، راگەیەندراوێكی سەبارەت بە ئەگەری پابەندنەبونی كۆمپانیاكان بەو نرخەی كە دیاریكراوە، بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"دوای بەدوای بڕیاری پارێزگای هەولێر بۆ كهمكردنهوهو دياريكردنى نرخى خزمەتگوزاری یەکەو شارەکانی نێشتهجێبون و لە ئەگەری پابەندنەبونی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئێستا خزمەتگوزاری لە یەکەو شارەكانی نیشتەجێبون پێشکەش دەکەن بەو نرخەی کە لەلایەن لێژنەکەمانەوە بۆیان دیاریکراوە، هەر کۆمپانیایەکی تر دەیەوێت بەو نرخەی دیاریکراوە لەشوێنی ئەوان خزمەتگوزاریی یەکەو شارەكانی نیشتەجبون پێشکەش بکات، دەتوانێت سەردانی پارێزگای هەولێر بکات بۆ پێشکەشکردنی (CV) کۆمپانیاکەی."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە