پارێزگاری هەولێر: دەنگم دا بەو لایەنەی لە بەغدا داکۆکی لە مافەکانی خەڵک و خاکی کوردستان دەکات

پارێزگاری هەولێر: دەنگم دا بەو لایەنەی لە بەغدا داکۆکی لە مافەکانی خەڵک و خاکی کوردستان دەکات

پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر: دەنگم دا بەو لایەنەی لە بەغدا داکۆکی لە مافەکانی خەڵک و خاکی کوردستان دەکات

پارێزگاری هەولێر لە کاتی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەڕێی دەنگدانەوە مافێکی خۆم بەدەست هێنا و ئەرکێکی نیشتمانیشم بەجێ هێنا و بەرپرسیارانەش دەنگم دا بەو لایەن و نوێنەرانەی لە بەغدا داکۆکی لە مافەکانی خەڵک و خاکی کوردستان دەکەن.

ئومێد خۆشناو دوای ئەوەی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان دەنگی خۆی دا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لە سەعات 7ی بەیانییەوە لە هەولێری پایتەختیش وەکوو تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پرۆسەی هەڵبژاردن دەستی پێ کردووە.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: یەک ملیۆن و 159 هەزار و حەوت سەد کەس لە پارێزگای هەولیر مافی دەنگدانیان هەیە و 498 بنکەی دەنگدان بە ڕووی هاووڵاتییاندا کراوەتەوە.

ئومێد خۆشناو باسی لەوەش کرد کە ''تاکوو ئەم دەقەیەی ئێمە قسەی تێدا دەکەین چەند گرفتێکمان لە ئامێرەکانی دەنگداندا هەبووە، لە پیرمام و مێرگەسۆر و خەبات و لە چەند بنکەیەکی ناو شاری هەولێریش گرفت هەبووە کە لەگەڵ بەڕێزانی کۆمسیون لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە''.

پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە ''لە کۆمسیونەوە بەڵێنیان پێ داوین، گرفتەکان چارەسەر بکەن. بۆ چارەسەری ئامێرەکان دەبێت کۆدێک لە بەغدا وەربگرن، هەندێک ئامێری یەدەکیش هەیە.''

ئومێد خۆشناو هاووڵاتییانیشی دڵنیا کردەوە کە لیژنەی ئەمنیی هەولێر پلانێکی تۆکمەیان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە داڕشتووە و هیوای خواست پرۆسەکە بەبێ گرفت بەڕێوە بچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە