پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر: میکانیزمێکمان بۆ دابینکردنی غازی ماڵان دیاریکردووە
پارێزگاری هەولێر لەبارەی گرانی و کەمیی غازی شل رایگهیاند، "ئالیەت و میکانزمێکی تایبەتمان دیاریکردوه بۆ چۆنیەتی دابینکردنی بڕە غازی شلی پێویست بۆ سنووری پارێزگای هەولێر و گەیاندنی غاز بە هاوڵاتییان و نانەواخانە و فرنەکان".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فەیسبووکی خۆی بڵاویكردۆتهوه، لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر و نوێنەری کۆمپانیای ساوس کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەكمان کردووە.
بهوتهی پارێزگاری هەولێر له كۆبوونهوهكهدا، خەختیان لەوە کردووەتەوە، کە ئێستا بڕی پێویستی غازی ماڵان گەیشووەتە شاری هەولێر و نرخی هەر بوتڵێک غازێکی حکومی و تایبەتیش نابێت لە هەشت هەزار و 500 زیاتر بێت.
ئهمهش لهكاتێكدایه ماوهی چەند رۆژێک بوو لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک قەیرانی کەمیی غاز سەریهەڵدابوو و نرخی بوتڵێک غاز لە چەند ناوچەیەک تاوەکو 12 هەزار دینار بەرزبووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە