پەیامی کورد ... پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، له دوو مانگی داهاتوودا زۆربه‌ی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی منداڵان چاره‌سه‌رده‌كرێن و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێی راوێژكارییش ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕینی منداڵان و نانه‌كه‌لی و چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی كرد و له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناریان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕینی منداڵان و نانه‌كه‌لی و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای هه‌ولێر ته‌رخانكردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك گرفتی به‌په‌له له‌و نه‌خۆشخانانه‌دا.
راشیگه‌یاند، له دوو مانگی داهاتودا زۆربه‌ی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی منداڵان چاره‌سه‌رده‌كرێن، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی راوێژكارییش له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە