پەیامی کورد ... پارێزگاری کردن لە بیرە نەوتییەکانی ڕۆژئاوا لە لایەن ئەمریکاوە بەهێزتر دەکرێت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کار بۆ مەشقپێکردنی ٢٢٠٠ کەس دەکات بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکانی سووریا. چاودێرێکیش دەڵێت، دوای ڕێککەوتنی کۆمپانییەکی ئەمریکا، ئەمریکا هیشتا دەیەوێت بە بەهێزی لە سووریا بمێنێتەوە.
زارا ساڵح، سیاسەتمەداری ڕۆژئاوای کوردستان لە بەریتانیا، دەڵێت: "ئەمریکا نایەوێت هاوپەیمانەکانی خۆی وا بەجێ بهێڵێت و کار بۆ ئەوە دەکات لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەو بیرە نەوتانە بپارێزێت."
زارا ئاماژەیشی دا: "ئێستا ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات ئەو بیرە نەوتانە داهاتیان زیاتر بێت و خەرجیی هێزەکانیان لە بیرە نەوتەکان دابین بکەن، بۆ ئەوەی خەرجی لەسەر حکوومەتی ئەمریکاش کەمتر بێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە