بەهمەن مرادنیا، پارێزگاری سنە لەکاتی سەردانکردنی پێشانگەی جلوبەرگی کوردی لە شاری سنە بە میدیاکانی راگەیاند، هیچ بەربەستێک بۆ لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لە دامودەزگا حکومییەکاندا نییە.
مرادنیا بە ئاماژەدان بەوەی کە جلوبەرگ بەشێکە لە هێمای کولتووری گەلان، داوای لە فەرمانبەرانی ژن و پیاو کرد کە لە فەرمانگە حکومییەکاندا جلوبەرگی کوردی لەبەربکەن.
بەهمەن مرادنیا هەروەها دەڵێت، جلوبەرگی پیاوانە و ژنانەی کوردی لە ئاستی ئێراندا بێوێنەیە و دەبێ بە کاری کولتووری زیاتر، هانی خەڵکی کوردستان بدرێت زیاتر جلوبەرگی کوردی لەبەر بکەن.
لە پێشانگەی جلوبەرگی کوردی سنەدا، دیزاینەر و بەرگدرووانی پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ئیلام، ورمێ و خۆراسانی باکوور بەشداربوون
Rudaw
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە