پەیامی کورد … چالاکێکی ژنی کورد لە ئیلام دەستبەسەر کرا
چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە ساڵی ڕابردووش دەستبەسەر کرابوو، دیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، خەدیجە مێهدی پوور چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئەیوانی غەرب و دانیشتووی شاری ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتی وەپاڵخراوی خەدیجە مێهدی پور و هەروەها شوێن ڕاگیران و چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە خەدیجە مێهدی پوور ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) جارێکی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە