ڕیکۆردی فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا

ڕیکۆردی فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا

پەیامی کورد      ...     ڕیکۆردی فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا .

کڕینی چەک لە ئەمریکا لە هەفت مانگی ڕابردوودا و هەروەها لە مانگی ئۆکتۆبەر ڕیکۆردی شکاند 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە هیل " بە پێی زانیارییەکانی ئێف بی ئای کڕینی چەک لە هەفت مانگی ڕابردوودا و هەروەها لە مانگی ئۆکتۆبەر ڕیکۆردی شکاندووە .

بەم پێیە ، لە مانگی ئۆکتۆبەر زیاتر لە ١.٧ میلیۆن فەقەرە پێداچوونەوەی " سەڵاحییەت " ڕەزامەندی بۆ فرۆشتنی چەکی گەرم ئەنجام دراوە کە لە چاو ئۆکتۆبەری ڕابردوودا زیاتر لە ١.١ میلیۆن فەقەرە بە واتا ٦٠.١٪ زیادبوون نیشان دەدات .

زیاترین ئاماری ساڵانی پێداچوونەوەی " سەڵاحییەت " ڕەزامەندی بۆ فرۆشتنی چەک بە کەسانی پەیوەندیدار بە ساڵی ٢٠١٦ ەیە بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ڕیکۆردە شکێندرا و بە ١٧.٢ میلیۆن گەیشتووە . لە مانگی ئۆکتۆبەر ١.٩ میلیۆن قەبزە چەک فرۆشراوە .

ئاماری ساڵانی فرۆشتنی چەکیش ڕیکۆردی شکاندووە و گەیشتووەتە ١٨.٦ میلیۆن قەبزە .

پێش بینی دەکرێت کە هەڵبژاردنەکان و دەرئەنجامەکانی ببێتە هۆی ڕوودانی ئاڵۆزی و تێکهەڵچوون و هەرج و مەرج لە ئەمریکا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە