پەیامی کورد … پردێ/ هێزی پێشمەرگە پەلاماری داعشی تێکشکاند
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، چەكدارانی داعش پەلاماری خاڵێكی پێشمەرگەیان لەسنوری پردێ داوە و هێرشەكە تێكشكێنراوە و هیچ زیانێك لە هێزەكانیان نەكەوتووە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 10 و 30 خولەكی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێكی فەوجی 2ی لیوای 10ی پیادەیان داوە.
ئەوەش هاتووە، هێرشەكە لە سنوری میحوەری پردێ – دبس بووە، بەڵام پێشمەرگە بەخێرایی لێیان هاتوونەتە دەست و راوەدوو نراون، خۆشبەختانە هیچ زیانێك بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەمە بۆ چەندین جارە داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەكانی پێشمەرگە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە