بە بریاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، شوێنی خیوەتە سووتاوەکان دەکرێنە بلۆک

بە بریاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، شوێنی خیوەتە سووتاوەکان دەکرێنە بلۆک

پەیامی کورد      ...     بە بریاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، شوێنی خیوەتە سووتاوەکان دەکرێنە بلۆک

بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئۆفیسی دهۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند، دوایی سووتانی نزیکەی ٤٠٠ خێوەتی ئاوارەکانی کوردانی ئەزدی لە خێوەتگەی شاریای سەربە قەزای سێمێل ی پارێزگای دهۆک بە بریاری سەرۆکی حکوومەت بریاریاندا شوێنی ئەو خێوەتانە بکرێنە بلۆک بۆ ئاوارەکان.

دلاوەر بەهلەوی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند :'' نزیکەی ٢٤٠ خێزان زیانیان بەرکەوت و هەر لە یەکەمی سووتانی خێوەتگەی شاریا هەموو هاوکارییەکمان گەیاندە ئەو زیانکەوتووانە و هەموو ئەوانەمان گواستنەوە بۆ شوێنێکی تایبەت، هەموو پێداویستەکانی ژیانمان بۆیان دابینکران.

ووتیشی:'' دوایی ئەو سووتانە بە بریاری میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان و نووێنەراتی پارێزگایی دهۆک و دەزگای خێرخوازی بارزانی بە نوێنەراتی سەرۆکی حکوومەت، لە سەر داوایی میر و  ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان بریاریاندا لە شوێنی خێوەت ئەو شوێنە بکرێتە بلۆک.

بەهلەوی ئاماژەیدا، ئێستا لە کەمپی شاریا دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شوێنی ئەو خێوەتەییان کراوە بە بلۆک، و هەر خەلکی کەمپەکان کاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی ئەوانە سوودمەند بن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە