لەسنوری هەولێر یەكەم بەفری ساڵ باری

لەسنوری هەولێر یەكەم بەفری ساڵ باری

پەیامی کورد... لەسنوری هەولێر یەكەم بەفری ساڵ باری

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-10-2023 هەریەک لە لووتکە چیاکانی حەساری سەکران، هەڵگورد و چیخی دەرێی سنووری قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر، یەکەم بەفری ساڵیان لێ باری و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو دابەزیون.

بەفر بارینی ئەمساڵ بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو زووتر باری و ساڵی رابردوو کۆتایی مانگی تشرین بوو کاتێک لووتکە چیاکان سپی پۆش بوون.

جێی باسە زیاتر لە 20 ساڵ دەبێت بەو کاتە و بەو ئاستە بەفر لووتکە چیاکانی ئەو ناوچانەی نەگرتووەتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە