پەیامی کورد … پەناخوازە ڕۆژهەڵاتییەکە گیان نی لە دەست دا
پەناخوازێکی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە حەوتووی ڕابردوو لە پێش بارەگای UN لە شاری هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، گیانی لە دەست دا.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١، بێهزاد مەحموودی پەناخوازی خەڵکی بۆکان کە ٦ ڕۆژ پێش لەپێش بارەگای UN لە هەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو،بە هۆی زۆر بوونی ڕێژەی سووتانەکەی و قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.
پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بێهزاد مەحموودی ٩٣٪ی جەستەی سووتاوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
بێهزاد مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان ماوەی ٤ ساڵ بوو کە لە هەرێمی کوردستان دەژیا، ڕۆژی سێشەممە ڕ (١٨ی ئایار) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەشبوون لە مافەکانی وەک پەنابەرێک و هاوکاری نەکرانی لەلایەن UN و ڕەدکرانی داواکارییەکانی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
پێشتر یەکێک لە هاوڕێیانی بێهزاد ڕاگەیاندبوو کە ناوبراو بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی ژیان و و هەروەها کێشەی ئابووری ئاگری لە جەسەی خۆی بەرداوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە سیاسییە ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە