تورکیا و رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ رێککەوتننامەی دانەوێڵە تاوتوێ دەکەن

تورکیا و رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ رێککەوتننامەی دانەوێڵە تاوتوێ دەکەن

پەیامی کورد... تورکیا و رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ رێککەوتننامەی دانەوێڵە تاوتوێ دەکەن


وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار دەربارەی درێژکردنەوەی ماوەی رێککەوتننامەی هەناردەکردنی دانەوێڵە، رایگەیاند: "پلانوایە رۆژی هەینی پێنجی ئایار، جێگرانی وەزیرانی بەرگریی تورکیا، ئۆکراینا و رووسیا لە ئیستانبوڵ کۆببنەوە".

خولوسی ئاکار وەڵامی پرسیارێکی دایەوە دەربارەی ماوەی رێککەوتننامەی هەناردەکردنی دانەوێڵە دوای هەوڵەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی رێککەوتننامەکە و ئەوەی خستەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکانی دەزگاکانی هەواڵگریی تورکیا، رووسیا، سووریا و ئێران لە شاری مۆسکۆ کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ هاوتا رووسیاییەکەی، سێرگی شۆیگو ئەنجامداوە.

وەزیری بەرگریی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ١٨ی نیساندا لە شاری قایسەری تورکیا لەگەڵ وەزیری ژێرخانی ئۆکراینا، ئۆلێکساندەر کوبراکۆڤ کۆبووەتەوە و گوتی: "لە میانی کۆبوونەوەکانماندا باسمان لە رێککەوتننامەی هەناردەکردنی دانەوێڵە کرد. لەو میانەیەشدا پێشنیازێکمان پێشکەشی هەردوو لا کرد کە بە ئەرێنی وەڵامیان داینەوە، هەربۆیە پلانوایە جێگرانی وەزیرانی بەرگریی تورکیا، رووسیا و ئۆکراینا لە رۆژی هەینی پێنجی ئایاردا لە شاری ئیستانبوڵ کۆببنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی رێککەوتننامەی هەناردەکردنی دانەوێڵە و چەند بابەتێکی دیکە گفتوگۆ دەکرێت. هیوادارین رێککەوتننامەی هەناردەکردنی دانەوێڵە بەبێ هیچ ئاستەنگێک بەردەوام بێت، چونکە ئەم رێککەوتننامەیە لە روانگەی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە و وڵاتانی هەژارەوە زۆر گرنگە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە