ڕووسیا ژمارەیەکی زیاتری کاربەدەستانی ئەورووپا دەخاتە لیستی قەدەخەکراوەوە

ڕووسیا ژمارەیەکی زیاتری کاربەدەستانی ئەورووپا دەخاتە لیستی قەدەخەکراوەوە

پەیامی کورد... ڕووسیا ژمارەیەکی زیاتری کاربەدەستانی ئەورووپا دەخاتە لیستی قەدەخەکراوەوە

ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕای گەیاند نێوی ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکێتی ئەورووپای زیاد دەکات بۆ لیستێکی ئەو کەسانەی کە قەدەخە دەکرێن بچنە وڵاتەکەوە وەکوو بەشێک لە هەڵوێستەکانیان بەرامبەر ئەورووپا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان برۆکسل و مۆسکۆ لە ئاستێکی بەرزدایە بەهۆی ناکۆکییەکان لە ئۆکراینا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕای گەیاند " بە لەبەرچاوگرتنی پرەنسیپەکانی وەڵامدانەوەی هاوسەنگ، لایەنی ڕووسیا بڕیاری داوە نێوی ئەو نوێنەرانەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و ئینستوتەکان زیاد بکات کە ڕێگەیان لێ دەگیرێت بچنە نێو ڕووسیاوە."

لە بەیاننامەکەدا نووسراویشە ڕووسیا سەرۆکەکانی هەندێک کۆمپانیای تایبەتی لەشکریی ئەورووپا، ژمارەیەک ئەندامی دەزگا ئاسایی شییەکان، یاسادانەرانی ئەورووپایی و ئەو کاربەدەستانە دەخاتە لیستی قەدەخەکراوەوە کە "بەرپرسیارن بەرەوپێشبردنی ڕێبازەکانی دژە ڕووسیا."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کۆمیسیۆنی ئەورووپا لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا گومانیان هەیە ڕووسیا ئامادەکاری بکات بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا گوتی سەرۆکی ئەمریکا جۆو بایدن هۆشداری داوەتە سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی و پێی گوتووە " ئەگەرێکی ڕوون " مانگی داهاتوو ڕووسیا ئۆکراینا دا گیر بکات.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئێمیلی هۆڕن وتی " سەرۆک بایدن وتی ئەگەرێکی ڕوون هەیە لەسەر ئەوەی ڕووسییەکان لە مانگی دوودا ئۆکراینا دا گیر بکەن. سەرۆک بایدن ئەمەی بە ئاشکرا وت، چەند مانگێکیشە هۆشداری لەسەر ئەمە دەدەین."

ڕۆژی پێنجشەممە ڕووسیا وتی " بوارێکی کەم هەیە بۆ گەشبینی " لەسەر ئەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا کەم ببێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا داواکانی ڕووسیای ڕەت کردەوە سەبارەت بەوەی ڕێگە نەدرێت ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا و ڕۆژئاوا چەک و هێزەکانیان لە وڵاتانی نزیک ڕووسیا بکشێننەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە