پەیامی کورد … ئەمڕۆ شەش پرۆژە یاسا لەلایەن پەرلمانەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەستدەكاتەوە بە دانیشتنەكانی، بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش، سەرۆكی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ دیاریدەكات و خوێندنەوەش بۆ شەش پڕۆژەیاسا دەكات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، دانیشتنەكە له كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆ ئەنجام دەدرێت، ته‌وه‌رێكی كۆبوونهوەكەش بریتییە لە ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنی (مونا یوخەنا یاقو) بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها خوێندەوە دەكرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای ڕه‌سمی پولی عێراقی ژماره ٧١ی ساڵی ٢٠١٢ له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ژماره٢٢ی ساڵی ٢٠١١ له هه‌رێمی كوردستان.
یەكێكی دیكە لە بڕگەكان، خوێندنەوەیە بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو، هەروەها پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان.
بڕیارە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەش بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژماره 30 بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە