پەیامی کورد … نێچیروان بارزانی: مامڵەی عێراق لەگەڵ هەرێم فیدراڵی نیە
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئەو شێوە مامەڵەی بەغداد لەگەڵ هەرێم دەکات دروست نییە، دەڵێت: لە هیچ شوێنێکی دونیا بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەرێمەکان ناکرێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانەکەی بۆ فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەیەکى جەوهەرى هەیە لە پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا، لە عێراق سیستمێکى فیدراڵیمان هەیە و دەستوریشمان هەیە، بەڵام ئەو مامەڵەیەى بەغدا لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەیکات مامەڵەیەکى سیستمى فیدراڵى و ئەو شێوازە مامەڵەیەنیە کە لە دنیادا هەیە، رەنگە پەیوەندى بەوەوە هەبێت کە ئەم سیستمە تازەیە بۆ عێراق"
وتیشی: وا نیشاندەدرێت کە هەرێم لەمپەڕ بۆ بودجەی عێراق دروست دەکات، بەڵام ئێمە هیواخوازین بە زوترین کات پرۆژە بودجەی (2021) پەسەند بکرێت.
باسی لەوەشکرد، مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێم فیدراڵی نییە، رۆڵێکی ناتەندروست لە بابەتی دارایی لەگەڵ هەرێم دەگێڕێت.
لە بارەی کۆبونەوەیان لەگەڵ ئمانیۆڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا نێچیرڤان بارزانی وتی، ماکرۆن جەختى لە پاڵپشتى هاوکارى فەڕەنسا کردوەتەوە بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ سەقامگیرى سیاسى و ئابورى و روبەڕوبونەوەى تیرۆر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە