پەرەسەندنی گوشارەکانی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامی

پەرەسەندنی گوشارەکانی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد... پەرەسەندنی گوشارەکانی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامی

ئەمریکا لە چوارچێوەی پەرەسەندنی گوشارە دیپلۆماتیکەکانی خۆی بە دژی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆی خستە سەر بازرگانێک لە ئیمارات و کەناڵێک لەو کۆمپانیایانەی کە هاوکاری هەناردە کردنی نەوتی ئێران دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی «واڵێستریت ژۆرنال» ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەمریکا درێژەی گوشارەکانی خۆی بە دژی ڕژێمی ئێران، گەمارۆی خستە سەر بازرگانێک لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە دەیویست لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی نەوتەوە لە ئاوەکانی عێراق و ئێران بە شێوەی گواستنەوە لە کەشتییەک بۆ کەشتییەکی دیکە کەڵک وەربگرێت و دواتر بە نهێنی بیگوازنەوە بۆ شوێنی مەبەستی خۆیان، بەڵام ئەمریکا ئاشکرای کرد و ڕێگەی نەدا ڕژێمی ئێران لەو ڕێگەیەشەوە بازرگانی بە نەوتی ئێرانەوە بکات و گەمارۆی خستە سەر ئەو بازرگان و کۆمپانیا نەوتیانەی کە لە عێراق کار دەکەن.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە، ئەو زانییارییانەی لە ڕێگەی گواستنەوە نەوتییەکان و سەرچاوە ئاگادارەکانی بواری نەوت لە عێراق بە دەستی ئەمریکا گەیشتووە، نەوتی ئێرانی تێکەڵاو بە نەوتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت و بە ناردنی نەوتی تێکەڵاو وەکوو نەوتی عێراق ویستوویانە نەوتی ئێران هەناردە بکەن، ئەوانەی بازرگانی بەو جۆرە نەوتانەوە دەکەن، دەتوانن بە ئاسانی کاریگەریی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بە دژی نەوتی ئێران کەم بکەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە