سەرەڕای بانگەشەکانی ئێران، هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز بەردەوامە

سەرەڕای بانگەشەکانی ئێران، هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز بەردەوامە

PeyamaKurd - سەرەڕای بانگەشەکانی ئێران، هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز بەردەوامە
 

لەگەڵ ئەوەی ئێران ڕایگەیاندووە گەرووی هورمزی داخستووە، داتاکانی چاودێری هاتووچۆی دەریایی پیشان دەدەن هێشتا هاتووچۆی کەشتییەکان لەم گەرووە بەردەوامە.

وێنە و زانیارییەکانی سیستەمی چاودێری کەشتییەکان، کە لە نێوان ١٠ی مانگی شەش تا ١١ی شەش دەگرێتەوە، پیشانی دەدەن، سەرەڕای گەرمی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا، ژمارەیەک کەشتی بازرگانی و نەوت هەڵگر هێشتا لە گەرووی هورموز هاتووچۆ دەکەن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سوپای ئەمریکا شەوی ڕابردوو هێرشێکی نوێی کردە سەر چەند ئامانجێک لە ئێران.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا پێشتر بانگەشەی ئێرانی سەبارەت بە داخستنی گەرووی هورموز ڕەت کردبووە کە باسی ئەوەی کردبوو گەروووەكە داخراوە، سێنتکام ووتی کەشتییە بازرگانییەکان هێشتا دێن و دەچن و هاتووچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

سێنتکام ڕایگەیاندووە بەردەوامە لە چەسپاندنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران و پێش بەو کەشتییە بازرگانی و نەوت هەڵگرانە دەگرێت کە لە ئێران ەوە دێن یان بۆ ئەو ووڵاتە دەچن.