دوو كه‌سایه‌تیی دیاری ڕۆژئاوای كوردستان له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا له‌ڕۆژئاوای كوردستان به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه، ئاژانسێكی ئه‌مریكیش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ توركیا درێژ دەکات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، عومه‌ر عه‌لوش و كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه‌ی ڕۆژئاوا هه‌ردوكیان به كوژراوی له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس بڵاویكردۆته‌وه، ته‌رمی عومه‌ر عه‌لوش كه‌سایه‌تی و كاربه‌ده‌ستی باڵای ڕۆژئاوای كوردستان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری گرێ سپی دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌كۆتایی مانگی ڕابردوشدا كه‌سێكی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كه ڕۆڵی هه‌بوه له‌ده‌ركردنی داعش له‌شاری ته‌بقا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژراوه.
لای خۆیشیه‌وه پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) له‌وباره‌یه‌وه هاتۆته ده‌نگ و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "مه‌رگی عه‌لوش گومانی له‌سه‌ره‌و به‌وردی پشكنینی بۆ ده‌كه‌ین و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردمان ده‌ستپێكردوه، چونكه عه‌لوش ڕۆڵی تایبه‌تی هه‌بوه له‌دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی شاری ڕه‌ققه كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن".
ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه ڕۆڵی گرنگیان له‌داڕشتنی هاوپه‌یمانی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌سوریاو ڕۆژئاوای كوردستان هه‌بوه‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی زۆریشیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا به‌بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك جێبه‌جێبكرێن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسه‌كه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه گرنگه‌ی ڕۆژئاوایان كوشتوه به‌نیازن په‌یوه‌ندی باشی نێوان پێكهاته‌كانی سوریا به‌تایبه‌ت كورد‌و عه‌ره‌ب تێكبده‌ن.
له‌و ڕوه‌شه‌وه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌نكه‌ره‌و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته درێژكراوه‌و به‌رپرسیار كراوه له‌و تیرۆره، چونكه وه‌كو باسكراوه، “توركیا نیگه‌ران بوه له‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه گرنگه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان”.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا هاته‌ده‌نگ و لای خۆیشیه‌وه هیزه‌ر نوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌توندی كوژرانی عومه‌ر عه‌لوشی ئیدانه كردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه، "عه‌لوش ئه‌ندامێكی باڵا‌و بوێری ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی شاری ڕه‌ققه بوو كه كه ماندونه‌ناسانه بۆ به‌دیهێنانی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه له‌هه‌وڵدابوو".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە