ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت پەرلەمان فراکسیۆنەکانی بۆ کۆبوونەوەی بەیانی ئاگادار نەکردووەتەوە، دەشلێت پێشبینی دەکرێت بە ھۆی ڕووداوەکانی سلێمانییەوە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازیی مووچەی خانەنشینان دوا بکەوێت.
دکتۆر فەرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: "بڕیار وابوو سبەی، ڕۆژی دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و ھەمواری یاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی پەسەند بکات، بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان، پێ دەچێت ئەو فەوزایەی لە سلێمانی بە ھۆی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانەوە دروست بووە، کاریگەری لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە ھەبێت، پێشبینی دەکرێت تا چەند ڕۆژێکی دیکە دوا بکەوێت".
فەرسەت سۆفی راشیگەیاند: "ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان جددین لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەکە و بە ھیچ شێوەیەک سازش لەسەر ئەوە ناکەین، لەبەر ئەوەش، بە ھەر شێوەیەک بێت دەبێ لەم پەرلەمانەی کوردستاندا پڕۆژەیاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی تێپەڕێنین و پەسەند بکرێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە