پەیامی کورد ... كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 11-6-2019، كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت، كە تێیدا فراكسیۆنی پارتی بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش دەكات.
پێشەوا هەورامی، ووتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان ، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بەپێی بڕگە 3 لە ماددەی 56ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەمواركراو كۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەكەش تایبەت دەبێت بە دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كە بەڕێز " مەسروور بارزانی "ـیە.
هەورامی راشیگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێی فراكسیۆنەكەیەوە ناوی مەسروور بارزانی دەداتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، دوای ئەوەی كە بەڕٍێز " نێچیرڤان بارزانی " داوای لێ دەكات لە ماوەی 30 رۆژدا حكوومەت پێكبهێنێت، بۆیە ماوەی 30 رۆژ دەرفەت لە بەردەم بەڕێز " مەسروور بارزانی"ـدا دەبێت بۆ ئەوەی حكوومەت پێكبهێنێت، بە بڕوای ئێمەش كەمتر لەو ماوەیە دەخایەنێت و حكوومەت پێكدێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە