پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە

پەیامی کورد … پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە

 

ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بریارە دیاردەی (تاوانەكانی كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن) گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

 

د.ڕێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دانیشتنی ژمارە ١٤یئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت".

 

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، بڕیارە لە تەوەری یەكەمدا بیرۆكەی پەرلەمانتار عەبدولستار مەجید قادر پەیوەست بە دۆزینەوەی هەڵی كار لەڕێگای بەگەرخستنەوەی كارگەكان بخرێتەڕوو.

 

هاوكات، دیاردەی (تاوانەكانی كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن) بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

 

بڕیارە  لە تەوەری سێیەمدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە ٣یساڵی ٢٠١٩ یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق) بكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە