پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەستگیر کرا

پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەستگیر کرا

پەیامی کورد... پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەستگیر کرا

سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە ئیستەنبوڵ دەستگیر کرا.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەی شاری ئامەد لە کاتی چوونی بۆ ئیدرنە لەلایەن پۆلیس و میتی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراوە و دوای دەستگیرکردنی گوازراوەتەوە بۆ ئاسایشی ئیستەنبوڵ.

لە مانگی ئاداری ئەمساڵ و بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە، لیژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بە کۆی دەنگ مافی پارێزبەندی لە سەمرا گوزەل سەندەوە و دواتر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە