پەرلمانی عێراقیش لە سەر بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ

پەرلمانی عێراقیش لە سەر بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ

پەیامی کورد … پەرلمانی عێراقیش لە سەر بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ

 

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی بەرگریی و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق بۆ بەدواداچوون بۆپرسی بڕینەوەی دارستانەکانى ناوچەی بادینان راسپێردراوە کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە. باڵیۆزی تورکیاش دەڵێت، "تورکیا ئەو پرۆسەیەی لەناو خاکی خۆیدا ئەنجامداوە".

 

لەراگەیەندراوێکدا بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچەی بادینان، لیژنەی بەرگریی و ئاسایشی  پەرلەمانی عێراق راسپێردراوە و بۆ ئەو مەبەستە بەشیر حەداد لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبوەتەوە و دەشڵێت، بەباڵیۆزی تورکیای راگەیاندووە کە ئەو هەنگاوەی تورکیا ناڕەزایەتی توندی عێراقییەکانی لێکەوتوەتەوە.

 

لەراگەیەنداراوەکەشدا هاتووە، کە باڵوێزی تورکیا لەبەغدا بەجێگرى دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی وتووە، " تورکیا ئەو پڕۆسەیەی لەناوی خاکی خۆیدا ئەنجام داوە کەنزیکە لەسنورەکانی عێراقەوە".

 

دوێنێش، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هێرش دەکەنەسەر کەمپی پەنابەران لە هەرێم و جەختی لەوەشکردەوە، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

 

لەماوەی رابردوودا، وێنەی بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچەی بادینان لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوبووەوە و تیایدا، پاش بڕینەوەی دار و درەختەکان؛ لەرێگای چەند کۆمپانیایەکی تورکییەوە بۆ ناوخاکی تورکیا دەگوازرانەوە.   

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە