کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

پەیامی کورد … کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی جۆری فایزەر گەیشتووەتە بەغدا و لە داهاتوودا دابەشی سەر پارێزگاکانی دیکە دەکرێـت.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە،  لە دوای ڕێکارەکان دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ، ڕاشیگەیاندووە، لە مانگی ٤ی ئەمساڵەوە هەموو یەکشەممەیەک کاروانێکی ڤاکسین گەیشتووەتە عێراق و بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان دابەش دەکرێت .

 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای مانگی شوباتی 2021 یەکەم کاروانی ڤاکسین لە جۆری سینۆفارم گەیشتە عێراق، دواتر هەر یەک لە کۆمپانیاکانی ئاسترازینکا و فایزەر چەند کاروانێکی فاکسینیان رەوانە کرد. بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا 2٪ی خەڵکی عێراق فاکسینیان وەرگرتووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە