پەیامی کورد... زیلینسكی: پێویستمان بە مووشەكی دوورمەودا هەیە
سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەیاند: سوپای ئۆكرانیا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا پێویستی بە تانكی مۆدێرنە و دەبێت لەپێناو دابینكردنی ئەو جۆرە تانكانە كۆڵ نەدەن و بۆ ئازدكردنی وڵاتمان پێویستیمان بە مووشەكی دوورمەودا هەیە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاویكردەوە ڕایدەگەیەنێت: هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە كرد كە تایبەتە بە جەنگی ئۆكراینا و لە بنكەی رامستاین لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەش كرد: ئەمە گفتوگۆیەكی داخراوە و پێویستە وا بێت. بەڵام بەگشتی دەتوانین بڵێین كۆبوونەوەكەی رامستاین خۆڕاگرییمان بەهێزتر دەكات، وا پێویست دەكات لەپێناو دابینكردنی تانكی مۆدێرن شەڕ بكەین و ڕۆژ لەدوای رۆژ ڕوونتر دەبێتەوە كە پێویستە بڕیارێك سەبارەت بە تانكەكان بدرێت.
ووتشی: تواناكانی سوپای ئۆكراینا بەهۆی هاوكارییە سەربازییەكانی وڵاتانی هاوپەیمانەوە لە زیادبووندایە و سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانە دەكەین كە پشتیوانی لە ئۆكراینا دەكەن.
لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوكارییەكان بۆ ئۆكراینا زێلێنسكی ئەوەشی خستە ڕوو: پێویستە هاوكاریەكان بەردەوام بن ، وە بۆ ئازادكردنی خاكی وڵاتەكەمان پێویستمان بە مووشەكی دوورمەودا هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە