پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، چوار سەربازیان بەهۆی بۆردومانی حکوومەتی سووریا لە نزیک ئیدلب کوژراون.وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، "چوار سەربازی تورکیا بەهۆی بۆردومانی حکومەتی سووریا لە نزیک ئیدلب کوژراون و نۆ سەربازی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوانیش وەڵامی ئەو هێرشەی حکوومەتی سووریایان داوەتەوە و چەند ئامانجێکیان کردوەتە ئامانج.
لە ناوەندی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی و سوپای سووریا لە ناوچەی ئیدلیب و حەلەب، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا سوپای تورکیا هێزی زیاتری رەوانەی سووریا کرد و لە سنووری نێوان هەردوو ووڵات بڵاوەیپێکردن.
یەکە سەربازییەکانی تورکیا لە ئێستادا لەسنووری نێوان تورکیا و سووریادا بڵاوکراونەتەوە، ئەوەش دوەم کاروانی سەربازی تورکیایە کە لەم چەند رۆژەی کۆتایدا بەرەو سووریا رەوانەکرابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە