ئەمریکا بە دوای گفتۆگۆیەکی چڕ و پڕە لەگەڵ عێراق

ئەمریکا بە دوای گفتۆگۆیەکی چڕ و پڕە لەگەڵ عێراق

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا بە دوای گفتۆگۆیەکی چڕ و پڕە لەگەڵ عێراق.
 جەیمز جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە "ئەمریكا خەریكی لێكۆڵینەوەیە لەبارەی دەستپێكردنی پڕۆسەیەكی گفتوگۆی چڕ لەگەڵ عیراق، كە تاووتوێكردنی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان واشینتۆن و بەغدا لەخۆی دەگرێت، رەنگە بەمنزیكانەش ئەو گفتوگۆیە دەستپێبكات".
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا دوبارە ویستی ئەمریكاشی دەربڕیوە بۆئەوەی لەداهاتودا هاوپەیمانیەتی ناتۆ رۆڵێكی فراوانتر لە عێراق و سووریا بگێڕێت، بۆیە جێفری دەڵێت "پەلە لە دانووستان لەگەڵ عێراق ناكەن بۆئەوەی پەیوەندییەكانیان دابڕێژنەوە، بەڵكوو گرینگی بەوە دەدەن تاچەند ناتۆ دەتوانێت رۆڵ بگێڕێت لە عیراق".
قسەكانی جەیمز جێفری لەبارەی گفتوگۆكردن لەگەڵ عێڕاق و تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانیان، لەكاتێكدایە، كە بەشێك لە لایەنە شیعییەكان داوای چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن لە عیراق.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا داوایكردبوو هاوپەیمانیەتی ناتۆ رۆڵی زیاتر لە عیراق بگێڕێت، راشیگەیاند، ئەگەر عیراق سووربێت لەسەر چونەدەرەوەی ئەمریكا، دەبێت هەموو ئەو پارانەیان بدەنەوە، كە لە عیراقدا خەرجیانكردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە