پەیامی کورد ... تورکیا گوندێکی مەسێحییەکان بۆردوومان دەکات
له به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆن و هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، شه‌وی رابردو به فڕۆكه‌ی جه‌نگی گوندی ئیسف ئاوای مه‌سیحیه‌كان له ناوچه‌ی خانتوور له حه‌فتانین بۆردومان كرا.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، له پاش ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه دانیشتوانی شیلادزێ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، شه‌وی رابردو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی گوندی ئیسف ئاوایان كرد، كه گوندێكی مه‌سیحینشینه و سه‌ربه ناوچه‌ی حه‌فتانینه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تائێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراوه، به‌ڵام هاووڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن بۆردومانێكی زۆر چڕ بوه و داواكارن لایه‌نه‌كان به زوترین كات بێنه سه‌ر خه‌ت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە