مێرکێل بڕیاری هێرش کردنی بۆ سەر سووریا دەرکرد

مێرکێل بڕیاری هێرش کردنی بۆ سەر سووریا دەرکرد

گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا بۆ دەستتێوەردانی سەربازی لە سووریا لە پەرلەمانی ئەم ووڵاتەدا بڕیاریدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ئانجێلا مێرکێل ، گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند : ئەگەر بێت و سووریا لە چەکی کیمیاوی دژی خەڵکی سڤیل بە کار بێنێت ، ئەوە ئاڵمانیا دەست بە جێ وولام دەداتەوە بە ووتەی ئەو : دەستتێوەردانی سەربازی ئاڵمانیا لە حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا ناکرێت ڕەت بکرێتەوە . ئەمە بەرپەچدانەوەی ئاڵمانیا نییە : تەنیا بڵێ نا ، بە چاوپۆشین لەوەی کە لە دونیا ڕوودەدات . هەروەها جێگای ئاماژە پێدانە بۆ بڕیاردان ، یەکیتی دیموکراتی مەسیحی و یەکیتی سوسیال مەسیحی ، دەبێ هاوکارەکانی خۆیان لەم هاوپەیمانییە دا بە واتایەک حزبی دیموکراتی ئازادی ئاڵمانیا کە دژی ئەم بیرۆکەیەن ڕازی بکەن . 

پێشتر لە ڕاپۆرتدرا بوو کە بە خواستی واشینتۆن ، پرسیار سەبارەت بە بەشدار بوونی ئاڵمانیا لە هێرش کردنە سەر سووریا لە وەزارەتی بەرگری ئەم ووڵاتە خرابووە بەر باس . تا ئێستا " مێرکێل " بەشداری ووڵاتەکەی خۆی لە عەمەلیاتی . سەربازی لە ناو خاکی سووریادا ڕەت کردبووەوە .

٧ی سێپتەمبەر ، مێرکێل بۆ یەکەمین جار پاڵپشتی خۆی بۆ هەبوونی ڕووسیا لە ناو خاکی سووریادا دەربڕی 

بە ووتەی ئەو شەڕ لەگەڵ دوژمنان و تیرۆریستان لە سووریا زۆر پێوێستە لەبەر ئەوەی کە دەرگیری چەکدارانە لە سووریا لە مانگی مارسی ٢٠١١ ەوە تا ئێستا بەردەوامە . بە گوێرەی ئامارەکانی سازمانی نەتەوەکان لەم ماوەیەدا زیاتر لە هەزاران کەس کوژراون . ووتووێژ بۆ چارەسەرو کۆتایی پێهێنانی ئەم دەرگیریانە لە ئاستانەدا لە ژێنێڤ دەبێ .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە