کۆرۆنا بازاڕی سیخوڕەکانی زیاتر لە پێشان گەرم کردووە

کۆرۆنا بازاڕی سیخوڕەکانی زیاتر لە پێشان گەرم کردووە

پەیامی کورد   ...    کۆرۆنا بازاڕی سیخوڕەکانی زیاتر لە پێشان گەرم کردووە .

سیخوڕەکان چالاکییەکانی خۆیان ڕانەوەستاندووە . بەڵکوو بە پێچەوانەوەی ئامانجە دڵخوازەکانی خۆیان گۆڕیوەو کاری سەرەکی ئەوان بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و دامەزراندنی سیخۆڕن بۆ کاری خراپەکاری لە ئاستی ترس و تۆقاندن دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک میدیایەکی ئینتەرنێتی لەهێستانی " ئۆنت " دەنووسێ : دەرکەوتنی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ژیانی ڕۆژمەڕڕەی هەریەک لە ئێمە کاریگەری داناوە .تەنانەت سرویسگەلی تایبەت ئێمە لە پاشهاتەکانی جۆراوجۆری ئەم نەخۆشیە گشتگیرە ڕزگار ناکات . حاڵەتی هەمیشەیی ئەوانیش تووشی گۆڕانکاری بووە . ئەو سیخوڕانەی کە لە قۆناغی سەرەتایی ئەم کێشەیەدا دەیانتوانی تەنانەت لە ڤۆهانی چین ئازادانە بجوولێنەوە ، ئێستا دەبێ هۆشیاری زیادبووی پۆلیس و خەڵکی ئاساییش لە بەرچاو بگرن .

ئەمە بەو مانەیە نییە کە سرویسگەلی تایبەت چالاکییەکانی خۆیان ڕاوەستاندووە ، ئەوەی ڕاستی بێ دوێنێ لە میدیاکاندا ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بەوەی کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو و فراوان قەرەنتینە لە ئیسرائیل تەنانەت بەرپرسان و کارمەندانی مووساد یشی گرتووەتەوە کە دەبێ بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ماڵەوە بمێننەوە ، بڵاو کرایەوە ، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمە شێوەیەکە لە کار کردن بۆ سەرقاڵ کردنی ئەو کەسانەی کە لەو ووڵاتە نیگەرانن .

گەڕان و بەدواداچوونی ئامانجگەلی زۆر گرینگ لە کاتی گشتگیری

لە کاتی زۆر بەپەلە و گرینگ دا " ئێمە بە بێ شک و گومان لەگەڵ ئەم ڕووداوە بەرەوڕووبووینەوە کە یەکەمین ڕاپۆرتەکان لە بڵاو بوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بڵاو بوویەوە و بەدەر کەوت " ، سرویسگەلی تایبەت بە هۆشیاری و بە ووزەیەکی زیاترەوە لە کاتی هەمیشەیی دەستی بە گەڕانکرد بۆ ووڵامدانەوە بە پرسیارانی گرینی کارمەندەکانی خۆی لەوانەش بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەکەن . یەکێک لە شێوەکانی زانینی چالاکییەکانی ووڵاتانی دیکە - چالاکی دژە سیخوڕی خۆی بۆ بەدەست هێنانی زانیاری دەربارەی پێویستییەکانی زانایرییەکانی دوژمنە 

لە دۆخی ئاسایی دا ، لیستەیەک لە ووتووێژەکان بە ڕوونی بوونی هەیە کە " نێچیرەکانی سیخوڕەکان " لە سەر ئەوانە زوومی خۆیان دەکەن " بۆ نموونە ، بنکەگەلی سەربازی نوێ و کەل و پەلەکانی ئەوان " 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە