پەیامی کورد … تورکمان و مەسیحیەکان رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز رادەگرن
هەردوو پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی لە هەرێمی کوردستان، رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز رادەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-12-2021 و بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، لە ماڵی تورکمانی لە هەولێر، نوێنەری پێکهاتەی تورکمانی و مەسیحیەکان، رێوڕەسمێکیان بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان ساز کرد.
نەوزاد پۆڵس لە ڕێکخراوی پێکهاتەکانی کوردستان لە رێوڕەسمەکەدا، رایگەیاند: پێکهاتەکان بەوپەڕی ئارامی، ئازادی و ڕێزلێگیراوی لەژێر ئاڵای کوردستان و لەسەر خاکی کورردستان دەژین.
نەوزاد پۆڵس هەروەها رایگەیاند: سەدان ساڵە خەڵکی کوردستان بە پێکهاتەکانی کورد، مەسیحی و تورکمان و هەموو کەمە نەتەوە و ئایینەکانی دیکە خەبات بۆ ئازادیی کوردستان و شەکاوەیی ئاڵای کوردستان دەکەن.
هەروەها نوێنەرانی تورکمانەکانی کوردستان پیرۆزبایی رۆژی ئاڵایان لە هەموو کوردستانییەک کرد و باسیان لەوەکرد، بەشانازییەوە ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە، چونکە ئاڵای کوردستان ئاڵای خۆیانە و هەمووان لە ژێر سایەیدا بە ئازادی دەژین و مافەکانیان دەستەبەر کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە