ناوی “پێلێ” خرایە فەرهەنگی زمانی پۆرتوگالییەوە

ناوی “پێلێ” خرایە فەرهەنگی زمانی پۆرتوگالییەوە

پەیامی کورد... ناوی “پێلێ” خرایە فەرهەنگی زمانی پۆرتوگالییەوە


ناوی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل، ” پێلێ “، لە فەرهەنگی ناوە باوەکانی زمانی پورتوگالیدا جێگیرکرا کە 167 هەزار وشەی تێدایە و 265 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بە پەیڕەوی ئەو فەرهەنگە گفتوگۆدەکەن.
ئێدسۆن ئارانتێس دو ناسیمنتۆ، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد بە گەورەی هەموو سەردەمەکانی تۆپی پێ ناودەبرێت و بە نازناوی “پێلێ” ناسرابوو.

لە فەرهەنگی زمانی پورتوگالی میچایلیس، وشەی “پێلێ” هاوتای وشەکانی ناوازە، یاخود بێهاوتا جێگیرکراوە.

لەمەودوا گەلی بەڕازیل، بە شتێک یان کەسێکی نائاسایی، یان کوالێتی بەرز و بە بەها، یان باڵادەست بە پێلێ ناودەبەن، بە جۆرێک ئەو کەسە یان ئەو شتە نەتوانرێت لەگەڵ هیچ شتێک یان کەسێکی دیکە هاوتا بکرێتەوە.

فەرهەنگی میچایلیس چەند نموونەیەکی لە بەکارهێنانی وشەی پێلێ خستووەتەڕوو: پێلێی باسکە، پێلێی درامای بەڕازیلی، یاخود پێلێی بواری تەندروستی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە