پەیامی کورد ... خاڵی گرینگ بۆ فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف ٣٥ لە ئەمریکا ئاشکرا بوو
لە ساڵی ٢٠٣٦ ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسمانی سوپای چەکدارانی دەریایی و هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە کەڵک وەرگتن لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەوەی پێنجەمی F-35 Lightning II دەگاتە لووتکەی خۆی کە لە ئەگەری مانەوەی تێچووەکانی پارێزگاریکردن لەم فڕۆکانە لە ئاستی ئێستادا دەتوانێ کێشەگەلێک لە بواری کەڵک لێوەرگرتنیان بەدی بهێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بڵاوکاروەی Defense News لە بەردەوامی بابەتەکەی خۆیدا بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ئیدارەی بەدواداچوونی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ئەم دەورەیە لە ژێر ناوی " خاڵی گرینگ " بۆ ئەم فڕۆکە شەڕکەرانەی نەوەی پێنجەم هەڵبژاردووە .
لەئەگەری پاراستنی تێچووەکانی ئێستا بۆ پارێزگاریکردن و پاراستنی لە فڕۆکەگەلی F-35 Lightning II مەودای نێوان تێچووە ڕاستەقینەکان و بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان بۆ چاکسازی و پارێزگاریکردنی دەگاتە ٦ میلیارد دۆلار .
بڵاوکراوەی Defense News هەروەها جەخت دەکاتەوە و ئاماژە دەکات کە بۆ پێشگرتن لە بەبار هاتنی تێچووگەلی دەستەبەر نەکراو لە بوودجە دا پێویستە تا ساڵی ٢٠٣٦ تێچووی پارێزگاریکردن لەم فڕۆکانە لە هێزی ئاسمانی ٤٧٪ " ٤.٤ میلیارد دۆلار " لە سوپای چەکدارانی دەریایی دا ٢٦٪ " ٩٠٠ میلیارد دۆلار " و لە هێزی دەریایی ١٤٪ ٦٥٥ میلیۆن دۆلار کەم بکرێتەوە .
بە پێی نووسراوی Defense News پێنتاگۆن و مقاولی سەرەکی ، لاکهید مارتین ڕێکارگەلێکی جیاوازی بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکانی F-35 Lightning II هەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە