بەپەلە ... وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ... " کاتی دەرچوونمان لە سووریا بۆ دوژمنەکانمان دیاری ناکەین "

بەپەلە ...  وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا  ...  " کاتی دەرچوونمان لە سووریا بۆ دوژمنەکانمان دیاری ناکەین "

پەیامی کورد  ...  وەزیری کاروباری دەرەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دەستپێکردنی ڕەوەندی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە ووتوووێژێکی کەناڵی تەلەفزیۆنی نیوز مەکس دا ڕایگەیاند : کە واشینتۆن ڕەوەندی دەرچوونی هێزەکانی خۆی لە سووریای دەست پێکردووە . پۆپمێئۆ لەمبارەوە ووتی : " سەربازانی ئێمە لە حاڵی دەرچوونن لە سووریا " .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پیلانی دانانی کاتی تەوای دەرچوونی سەربازانی ئەم ووڵاتە لە سووریای ڕانەگەیاند و ووتی نایەوێت کاتی تەواوی ئەم هەوڵە بۆ دوژمنانی ئەمریکا دیاری بکات . بە ووتەی ئەو ، ویلایەتە یەکگرتووەکان هەروەها ئامانجەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا بەردەوامی پێدەدات .

پۆمپێئۆ هەروەها جەختی کردەوە : " سەرۆککۆمار زۆر بە ڕوونی ووتی کە ئێمە دەبێ شەڕ لە دژی داعش بەردەوامی پێبدەین ، و متمانەی تەواو بخەینە دەست کە بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کارێکمان کردووە . هەروەها هەوڵەکانمان لە دژی ئێران بەردەوامە . "

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە